بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید ئێڤا عەلی بەخاکسپێردرا
لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان لە شاری قامیشلۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید ئێڤا عەلی، بە خاکسپێردرا.
لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان لە شاری قامیشلۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید ئێڤا عەلی، بە خاکسپێردرا.
شەهید ئێڤا عەلی کە لە ٣٠ی ٢٠٢٤دا ئازاردا بە ڕووداێک گیانی لە دەستدا و شەهیدبوو لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاکسپێردرا. لە مەراسیمەکەدا چەندین پارت و ڕێکخراو ئامادەبوون.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدان دەستیپێکرد.
دواتر ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری قامیشلۆ ئایدا ئیبراهیم سەربارەت بە تێکۆشانی شەهیدان قسەیکرد و وتی: "شەهادەت ئاستێکی بەنرخە لە ژیاندا. دوژمنانی گەلی کورد هێرشەکانیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامی پێدەدەن. بەڵام تێکۆشانمان بە ئاستێکی بەرزەوە بەردەوامە. بەشداربوونی بنەماڵەی شەهید ئێڤا بۆ ناو بنەماڵەی شەهیدان پیرۆزدەکەین."
ئەندامی بزوتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤ-دەم) شێرۆ محمەد قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین، لە کەسێتی شەهید ئێڤادا هەموو شەهیدانمان یاد دەکەینەوە. لە سایەیی شەهیدانەوە پارێزگاری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکرێت.
هەروەها ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک جاسر ساڵح ئاماژەی بەوەکرد ژیانی هەرە بەنرخ و راستەقینە ژیانی شەهادەتە. شەهیدان هەموو کاتێک زیندوون.
دواتر لەیلا حلبۆ دایکی شەهید ئێڤا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا سەربڵندە بە شەهیدبوونی کچەکەی و وتی: "هەموو کاتێک کچەکەم پێ دەگوتم خواستمە بگەم بە ئاستی شەهادەت. بۆیە ئەمڕۆ ئیڤا لەم جێگە پیرۆزەدایە. لە تەنیشت هاوڕێ شەهیدەکانیەوە دەنێژرێت. جارێکی تر شەهادەتی کچەکەم لە هاوڕێ و هۆگران پیرۆز دەکەم."
لە کۆتایدا ناوی شەهید ئێڤا عەلی خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا. تەرمی شەهید ئێڤا عەلی بە وتنەوەی دروشمی 'شەهید نامرێ' بەخاکسپێردرا.