بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد رێپێوان ئەنجامدرا

بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، گەنجان لە عەین عیسا رێپێوانیان ئەنجامدا و رایانگەیاند بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن.

رێپێوانەکە لە مزگەوتی گەورەوە دەستی پێکرد و تاوەکو چواڕیانی شەهید جوودی بەردەوام بوو. لە رێپێوانەکەدا دروشمی ' گەنجانی فیداکای رێبەر ئاپۆن'، وترایەوە و بە دەیان کەس لە دانیشتووانی ناوچەکە و کۆچبەرانی گرێ سپی بەشداریان کرد.

لە رێپێوانەکەدا گۆشەگیری شەرمەزارکرا و داوای ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد کرا. چالاکوانان بێوەستان دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' و ' بە گیان و خوێن لەگەڵ تۆداین ئەر سەرۆک'  وتەوە و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بەرز کردەوە.

لە چواڕیانی شەهید جوودی، فریاڵ تەمێ ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج قسەی کرد و گۆشەگیری شەرمەزار کرد

فریاڵ باسی ئەوەی کرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرش دەکاتە سەر ئەو گەلانەی کە دەیانەوێت بە هزری عەبدوڵلا ئۆجالان خۆیان رێکبخەن و لە گەرامنەر هێرشەکان و بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن.

مەجید حوسام ئەندامی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێری سوریا بێدەنگی رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و یاسایی لە بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کرد.

حوسام باسی ئەوەی کرد کە تاوەکو ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ریبەری گەلی کورد ئازاد نەکرێت، بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن.

رێپێوانەکە بە دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' و ' بە گیان و خوێن لەگەڵتاین ئەی سەرۆک' کۆتایی هات.

ف.ق