بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد خێوەت هەڵدرا

لە قامیشۆ، بۆ شکاندنی گۆشەگیری و بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خێوەت هەڵدرا. پەیامی بەهێزکردنی تێکۆشان درا.

بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی گەلی هەرێمی جزیرە، گەلی قامیشلۆ و شارۆچکە و گوندەوارەکان هاتنە خێوەتی چالاکییەکە لە نزیک یاریگای ١٢ ی ئادار. چالاکییەکە لەپێناو شکاندنی گۆشەگیری و بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو. چالاکییەکە بە پانکارتی "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، مسۆگەری ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوینە" دەستی پێ کرد. وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درووشمی «بێ سەرۆک ژیان نابێ» بەرزکرایەوە.

ئەندامی دەسپێشخەریی ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە سوریا، سلێمان ئەحمەد، گوتی: "ئەم هەڵوێستە تاکە رێگەیە بۆ مسۆگەرکردنی شکاندنی گۆشەگیری و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی. بەرخۆدانی گەل هیوایە".

سەبارەت بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی گوتی: " پیلانگێڕی نێونەتەوەیی یارمەتی دەوڵەتی تورکی دا. ئامانجەکەی لەناوبردنی ئەو ڕەگ و ڕیشە مرۆڤایەتی و شۆڕشگێڕانەیە بوو، کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان خاوەندارێتی لێ دەکات".

ئاماژەی بەوە کرد، ئەوە ٣ ساڵە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ قڕکردنی کوردان، گۆشەگیریی توندتر دەکاتەوە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش لەم بارەیەوە بێدەنگن.

ئاماژەی بەوە کرد ئەم خێوەتە بیرخەرەوەی ڕۆژانی دوای پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوباتە، ئەو دەمەی گەل وەک ئەڵقەی ئاگرین لەدەوری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گردبوونەوە و خۆیان فیداکرد.

دەربارەی پەیامی چالاکییەکە گوتی: "ئازادیی جەستەیی ڕێبەرێتی ئەمڕۆ، ئامانجی بنەڕەتی گەلانی ئازادیخوازی جیهانە. گەلانی باشوری ئەفریقا تا ئەمریکای لاتین و ڕۆژهەڵاتی ناوین داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن. ئەمە دەریدەخات ڕێبەرێتی هیوای هەموو مرۆڤایەتییە، ئێمەش وەک گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تا ئازادی جەستەیی وی، لە گۆڕەپانەکان دەبین. دەبێت هەموو وڵاتپارێزێک لەدەوری درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" تێکۆشان مەزنتر بکات. چونکە ئازادیی وی، مسۆگەری ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهانە".

ئەندامی ئەکادیمیای جڤاکی دیموکراتیکی قامیشلۆ، موسا خەلیل، ئاماژەی بەوە کرد، بەڵێن دووپات دەکەینەوە، بۆ بڵندکردنەوەی تێکۆشان و خەبات و فیداکاری لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

چالاکییە سبەیش بەردەوام دەبێت. لە چالاکی ئەمڕۆدا، هەڵبەستەکان بە زمانی عەرەبی دەخوێنرێنەوە، هەروەها دیمەنی ئەندامی سەندیکای سەدە و پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، جونەید جانیش پیشان دەدرێت، تیشک دەخاتە سەر سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە. هەروەها چەند پەیام و سینڤیزیۆن و بەرهەمی هونەری پێشکەش دەکرێن.

سبەی دەربارەی پیلانگێڕی سینیڤیزیۆنێک پیشان دەدرێت، هەروەها پارێزەر و یاساناسان پەیامی خۆیان دەبێت. چالاکی بە ڕێپێوانێک تا بەردەم بارەگای کۆمیسەری نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی دێت.