«با ١ ی ئایار بکەینە ڕۆژی پشتگیریی لە ڕەنجدەری مەزن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان»

بەبۆنەی ١ ی ئایار، تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤدەم) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، داوا لە گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات، بەشداری یادی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران بکەن، گوتی: «با ١ ی ئایار بکەینە ڕۆژی پشتگیریی لە ڕەنجدەری مەزن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان».

ئەمڕۆ تەڤدەم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا داوای کرد: «دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، پارتە سیاسییەکان، هێزە نەتەوەییەکان، مەجلیسی عەشایەر، ڕێکخراوەکانی گەنجان و ژنان، دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هەموو چالاکوانە کەلتووری و کۆمەڵایەتییەکان، هەموو کرێکار و ڕەنجدەران، بەشداری لە یادی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران و ڕەنجدەران بکەن لە هەموو ناوچەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا».

ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن هاوسەرۆکی تەڤدەم، غەریب حەسو، لە ناوەندی شاری حەسەکە خوێندرایەوە.

حەسۆ ڕوونی کردەوە: «با ئەم ڕۆژە مێژووییە بکەینە ڕۆژی ئیرادە، بکەینە ڕۆژی پشتگیریی لە ڕەنجدەری مەزن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، پێکەوە کاربکەین بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر».

حەسو ئاماژەی بەوە کرد: «لەگەڵ هاتنی ١٣٧ ساڵەی یادی ١ ی ئایار، بە گیان و میراتی ئەم ڕۆژە جیهانییەوە، پیرۆزبایی لە ڕەنجدەری مەزن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین کە گیانی یەکێتیی تێکۆشان و خەباتی زیندووکردەوە بۆ هەموو ڕەنجدەرانی ناوچەکە و جیهان».

بەبۆنەوەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، حەسو پیرۆزبایی لە هەموو ڕەنجدەران و کرێکارانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد، لەگەڵ هەموو ئەو گەلانەی خەبات و تێکۆشان دەکەن دژی ستەم و چەوساندنەوەی سەرمایەداری باڵادەست بەسەر ئیرادەی گەلانەوە.

ئاماژەی بەوە کرد: «یادی ئەم تێکۆشان و قوربانیدانە مەزنە پیرۆزدەکەین، لەپێناو بەرزڕاگرتنی ئیرادەی ڕەنجدەرانی ئازاد، ئەوانەی بەسەر گەورەترین سیاسەتی چەوساندنەوەدا سەرکەوتن بەهۆی پێکەوەبوون و هاوپشتی و یەکێتیی خەبات و تێکۆشانی مێژوویی». 

بڕیار وایە لەسەر ئاستی هەرێمی جەزیرە دوو ئاهەنگ سازبکرێت، یەکەمیان لە بەنداوی مزگەفت لە شارۆچکەی ترپەسپی لە کانتۆنی قامیشلۆ، دووەمیان لە گوندی چۆڵبستان لە شارۆچکەی دەرباسیە لە کانتۆنی حەسەکە.
ف.ق