بانگه‌وازی ته‌ڤ-ده‌م: له دژی ده‌وڵه‌تی تورك ئێمه هه‌رێمه‌كه بپارێزین!
ته‌ڤ-ده‌م رایگه‌یاند، گه‌ریلاكان گورزی قورسیان له ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر داوه و له دژی پڕۆژه‌ی عوسمانی بانگه‌وازی پاراستنی هه‌رێمه‌كه‌ی كرد.
ته‌ڤ-ده‌م رایگه‌یاند، گه‌ریلاكان گورزی قورسیان له ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر داوه و له دژی پڕۆژه‌ی عوسمانی بانگه‌وازی پاراستنی هه‌رێمه‌كه‌ی كرد.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ماوه‌كانی رابردوودا هێرشه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا زیاد كردووه. سیاسه‌ته‌كانی گۆڕینی دیموگرافیا و دروستكردنی خانووی داگیركه‌ری درێژه پێده‌دات.
‘گه‌ریلا گورزیان لێده‌وه‌شێنێت ‘
له راگه‌یه‌نراوێكی بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (ته‌ڤ-ده‌م) دا هاتووه، "سوپای توركی فاشیست شاری كۆبانێی كردووه‌ته ئامانج، زۆر گوندی به دژواری تۆپباران كرد. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه سوپای توركی داگیركه‌ر و هاوكاره‌كانی هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا و جارێكی تر سه‌لمێنرا كه سوپای تورك وێڕای جبه‌خانه‌ی زۆری خۆی و هاوكاری پارتی دیموكراتی كوردستان ناتوانێت به‌رامبه‌ر به‌رخودانی گه‌ریلا بوه‌ستێته‌وه. له ئه‌نجامی به‌رخودانی گه‌ریلادا سوپای تورك جبه‌خانه و ته‌رمه‌كانی سه‌ربازه‌كانی خۆی له گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕ جێهێشت و كشایه‌وه. هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی خرایه خواره‌وه. ئه‌مانه‌ش بۆ ده‌وڵه‌تی تورك گورزی قورس بوون".
ته‌ڤ-ده‌م سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر پڕۆژه‌ی داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك و باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌م قۆاغه زۆر مه‌ترسیداره و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بڕیاری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نییه.
ته‌ڤ-ده‌م ده‌ستنیشانی كردووه كه ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په-مه‌هه‌په ده‌یه‌وێت وه‌ك سانجاقی ئیسكه‌نده‌رون خاكی سوریا بخاته سه‌ر توركیا و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر كه له لایه‌ن گه‌ریلاوه شكستیهێناوه، تۆڵه‌ی خۆی له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌كاته‌وه.
ته‌ڤ-ده‌م داوای له هێزه دیموكراتیكه‌كان و رێكخراوه یاساییه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب كرد كه له دژی پڕۆژه‌ی عوسمانی نوێ هه‌رێمه‌كه بپارێزن و رایگه‌یاند، "به‌ده‌ست حكومه‌تی ئاكه‌په جگه له پڕۆژه‌ی دابه‌شكردن هیچ شتێكی تر نه‌ماوه‌ته‌وه. تاكه هێز كه ده‌توانێت له دژی پڕۆژه‌كانی فاشیستی بوه‌ستێته‌وه و گه‌ریلایه و له دژی داگیركه‌ری هه‌موو كه‌س خۆڕاگری ده‌كه‌ن".
هـ . ب