بانگەواز بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز لە گردی مشتەنوری کۆبانێ بڵاوکرایەوە
بانگەوازێک بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز لە گردی مشتەنوری کۆبانێ لە ٢١ی ئازار دا بڵاوکرایەوە.
بانگەوازێک بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز لە گردی مشتەنوری کۆبانێ لە ٢١ی ئازار دا بڵاوکرایەوە.
ئەندامانی کۆمیتەی چالاکی و ڕۆشنبیری و هونەری باقی خدۆ بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز لە ٢١ی ئازاردا لە گردی مشتەنوری کۆبانێ، بەناو شارەکەدا گەشتیان کرد و بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک داوای داوای بەشداربوونیان لە هەموان کرد.
راگەیەندراوەکە لەلایەن سوعاد خەلیل ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەکادیمیای شەهید ڤیان ئامارا خوێندرایەوە و تیادا هاتبوو: "نەورۆز بۆ گەلەکەمان بەرخودانە لە بەرامبەر زوڵم و زۆرداری. نەورۆزی نیشانە و بەرجەستەکردنی ژیانیی نوێیە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە هەوڵەکانی قڕکردن و پاکتاوکردنی گەلی کورد کراوە و ئەوەشی تیادا هاتووە: "بە هەنگاوی تەڤگەری ئازادی و فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، گەل لەسەر پێ مایەوە و بە بەرخۆدانی بێوێنەوە لە دژی پاکتاوکردن و بندەستی وەستایەوە. بە ڕەنگی بەهار و سەرلەنوێ ژیانەوەن ٥٠ نەوۆرز یەک لە دوای یەک پیرۆز دەکرێن. گەلی کورد لە سایەی تەڤگەری ئازادییەوە ڕێگای خۆی ناسیوە و لە پێناو ئەو ڕێگایەدا تێدەکۆشێت و شەڕی بۆ دەکات".
لە بەیاننامەکەدا جەژنی نەورۆز لە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەموو جیهان، لە دەزگا و ڕێکخراوەکان و بەتایبەتی کەسوکاری شەهیدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکراوە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا داوای بەشداریکردنی هەموان لە ئاهەنگی ٢١ی ئازار لە گردی مشتەنوردا کرا.
ژ.ت