بانگەوازی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دژی تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتی تورک

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایانگەیاند دەوڵەتی داگیرکەری تورک کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی سڤیل ئەنجام داوە و بانگەوازیان لە هێزە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد، هەڵوێست وەربگرن.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر شار و هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ نیگەرانییەکانی خۆی دەربارەی زیادبوونی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون و بەئامانجگرتنی هاوڵاتیان دەردەبڕێت و ئەمەی بە "هەڵگیرساندنی مەترسی" ناودەبات.

هەروەها جەخت دەکاتەوە، لە هێرشەکان بۆ سەر گوندەکانی کۆبانێ و شارۆچکەی زرگان و گوندی موستەریحەی عەین عیسا، ژن و مناڵ شەهیدبوون. دووپاتی دەکاتەوە پشتگیری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ چەتەکان لەپێناو تێکۆشانی سەقامگیری و ترس خستنە دڵی هاوڵاتیانە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، چەتەکان بە پشتگیری دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

پاشان بانگەواز لە هێزە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکرێت، دەستبەجێ هەڵوێست وەربگرن و هێرشەکان بۆ سەر هاوڵاتیان کۆتایی پێ بهێننو فشار لە داگیرکەری تورک بکەن، پشتگیری بۆ تیرۆر بوەستێنێت.

هەروەها بانگەوازکرا، دژی ئەم پێشێلکارییانە هەڵوێستێکی جدی نیشان بدرێت.