گۆشه‌گیری سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان زیاتر له دوو ساڵ و نیوه توندتر كراوه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی ڕایگشتی كورد و هێزه دیموكراتیكه‌كان. نه‌سرا ده‌روێش، هاوسه‌رۆكی هه‌رێمی فوراتی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك (په‌یه‌ده) سه‌باره‌ت به‌و پرسه بۆ ئاژانسی فورات (ANF) قسه‌ی كرد.
نه‌سرا ده‌روێش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گۆشه‌گیری له‌ناو گۆشه‌گیریدا به‌سه‌ر ئۆجالان ده‌سه‌پێنرێت و وتی: له كه‌سایه‌تی ڕێبه‌ر ئاپۆدا گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی كورد جێبه‌جێ ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه‌ی ڕۆژانه له‌دژی گه‌ل ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به گۆشه‌گیری ده‌یانه‌وێت نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ناوبه‌رن و كۆمه‌ڵكوژی بكه‌ن.
نه‌سرا ده‌روێش سه‌رنجی بۆ كه‌مته‌رخه‌می سی پی تی كه ڕێكخراوێكی په‌یوه‌ندیداره ڕ‌اكێشا و وتی: سی پی تی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی گۆشه‌گیری پشتگوێ ده‌خات. تا ئێستا سی پی تی زانیارییه‌كی دیاری له‌باره‌ی دۆخی ڕێبه‌ره‌كه‌مان نه‌داوه. هه‌مووان ده‌زانن كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی جیهان له ئیمراڵی له ناو چوار دیوار زیندانی كراوه. هه‌ربۆیه ڕێگه ناده‌ن كه زانیاری له‌باره‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌ربگیرێت.
هاوسه‌رۆكی هه‌رێمی فوراتی په‌یه‌ده تیشكی خسته‌سه‌ر تێكۆشانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان له پێناو ئازادی ژن و وتی: ئێمه به گیانی به‌رخۆدانی ژنان، گۆشه‌گیری ڕه‌ها له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ تێكده‌شكێنین و ئازادی جه‌سته‌یی مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین".
نه‌سرا ده‌روێش وتیشی: بناغه‌دانه‌ری پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك، عه‌بدوڵا ئۆجالانه، نه‌ته‌وه‌ی دیموكۆاتیك هه‌موو نه‌ته‌وكان له‌خۆ ده‌گرێت، ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر خۆیان ده‌بینن. هه‌ر بۆیه هێرش ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت پرۆژه‌كه له‌ناوببه‌ن.
هاوسه‌رۆكی هه‌رێمی فوراتی په‌یه‌ده له كۆتاییشدا جه‌ختیكرده‌وه، له سایه‌یی ئه‌ندێشه‌كانی ئۆجالان، ژنان پێشه‌نگایه‌تی شۆڕش و سه‌هه‌ڵدانیان كرد. به هێزی ڕێبه‌ر ئاپۆ ئه‌وه‌تا ژن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سیاسیه، له سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕدایه، له ئاستی هاوسه‌رۆكایه‌تیدا له ناو به‌ڕێوه‌بردن دان. داوا له هه‌مووان ده‌كه‌ین، هه‌ستنه سه‌ر پێ و گۆشه‌گیری تێكبشكێنن و ئازادی جه‌سته‌یی ڕێبه‌ر ئاپۆ مسۆگه‌ر بكه‌ن.
ژ. ن