ڕۆژی ٢٧ی ته‌مووز ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر ڕێگای شارۆچكه‌ی تل مه‌عروفی سه‌ر به كانتۆنی قامیشلۆ، دوو ئۆتۆمبێلی بۆردومان كرد. له‌وباره‌شه‌وه ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی هه‌رێمی جزیره ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌رده‌وامه له ئۆپه‌راسیۆنی كۆمه‌ڵكوژكردنی هاوڵاتیانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ڕۆژی ٢٧ی ته‌مووز دوو ئۆتۆمبێلی له‌سه‌ر ڕێگای شارۆچكه‌ی تل مه‌عروف به فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان بۆردومان كرد".
ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی هه‌رێمی جزیره وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه، له هێرشه‌كه‌دا ژنێك به‌ناوی وه‌عد خه‌لوف شه‌هید بووه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، وه‌عد خه‌ڵكی گوندی سمیحانی سه‌ر به ناحیه‌یی تل به‌راك-ـه و ساڵی ١٩٩٨ له‌دایكبووه.
ژ.ن