بەهۆی هێرشێکی دەوڵەتی تورکەوە ٣ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران

لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر گوندی ئاقیبێی ناوچەی شێراوای عەفرین ٣ سەربازی حکومەتی دیمەشق ژیانیان لەدەستدا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ داعش و چەتە شوێنکەوتووەکانی، هێرشی کردە سەر گوندی ئاقیبێی ناوچەی شێراوای عەفرین. لە هێرشەکەدا سێ سەربازی حکومەتی دیمەشق ژیانیان لەدەستدا.

دەوڵەتی تورک هەروەها بۆردومانی دەوروبەری بارەگای رووسەکان لە گوندی وەحشی شەهباش کرد. لەبارەی ئەنجامی بۆردومانەکانەوە زانیاری بەردەست نییە.

هـ . ب