بەهۆی تەقینەوەی مینەوە ٥ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران
پێنج سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران و ئەفسەرێک برینداربوو، بەهۆی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکەیان لە نزیکی شارۆچکەی عەیاش لە گوندەواری دەیرەزۆر.
پێنج سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران و ئەفسەرێک برینداربوو، بەهۆی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکەیان لە نزیکی شارۆچکەی عەیاش لە گوندەواری دەیرەزۆر.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕوسی، پێنج سەربازی هێزەکانی دیمەشق کوژران و ئەفسەرێک بریندار بوو بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێنراو لەسەر ڕێگەی گوندەواری دەیرەزۆر.
بەقسەی ئاژانسەکە: " ٥ سەربازی هێزەکانی دیمەشق کوژران و ئەفسەرێک برینداربوو بەهۆی هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر ئۆتۆمبیلەکەیان لە نزیکی شارۆچکەی عەیاش، کە ١٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای شاری دەیرەزۆر".