بەخاکسپاردنی تەرمی دوو شەهید لە دەیرەزۆر

دانیشتووانی دەیرەزۆر بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیدان مەحمود موسا حەمادە و محمد جەمیل جەمیدە لە گۆڕستانی شەهید خزر لە شارۆچکەی ئەبو خەشەب.

ئەمڕۆ، مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریا دیموکراتیک (هەسەدە)، محمود موسا حەمادە و محمد جەمیل جەمیدە بەڕێوەچوو، کە لە ١٩ ی نیسان لە ئەرکی پاراستنی خاک و گەلەکەیان بە دەستی غەدر شەهیدکران.

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان وتەیەک بەناوی مەجلیسی سەربازی دەیرەزۆر پێشکەش کرا لەلایەن فەرماندە دەمهات ئەلکلێزی، گوتی: «ئەمڕۆ بە دەستی غەدر و کردەیەکی ترسنۆکانە دوو قارەمانمان لەدەستدا».

ئەلکلێزی دووپاتی کردەوە: «بەناوی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین، بەڵێن بە شەهیدان دەدەین تۆڵەیان دەکەینەوە، سوێند دەخۆین تۆڵەی هەر دڵۆپە خوێنێکی شەهیدان دەکەینەوە و لەسەر ڕێگەیان بەردەوام دەبین، گیانی خۆمان بە خاک دەبەخشین و بەنرخترین شتەکانمان دەبەخشینە گەلەکەمان».

پاشان وتەیەک بەناوی شارۆچکەی ئەبو خەشەب لەلایەن عەبدول حەکیم ئەلعەلی پێشکەش کرا و گوتی: «ئەمڕۆ بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدەکانمان وەستاوین لەبەردەم ئەمە خوێنە پاکەی شەهیدەکانمان لەپێناو ئارامی و ئاسایش بەخشیان، تەمەنی گەنجێتیی خۆیان کردە قوربانی لەپێناو ژیانێکی شکۆمەندانە و پاراستنی خاک و شەرەف، تاوەکو بتوانین بە ئازادی بژین. ڕێز و ستایش بۆ شەهیدانمان، ئەمڕۆ سەر دادەنەوێنین بەرامبەر مەزنێتی خوێنەکەتان و بەڵێن دەدەین درێژە بە ڕێگەکەتان دەدەین تا سەرکەوتن».

لای خۆیەوە ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی دەیرەزۆر عەبدول غەنی ئەحمەد، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و گوتی: «ئەوان شەهید بوون، تا ئاسایش و ئارامی و ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند بەڕێ بکەین».

دواتر ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا، پاشان تەرمی پیرۆزیان لە گۆڕستانی شەهید خزر بە درووشمی «شەهید نامرن» بەخاکسپێردرا.

ف.ق