چەتەکانی سەر بە تورکیای داگیرکەر کەسێک دەڕفێنن و پارە و ئۆتۆمبیلەکەی دەدزن
چەتەکانی تورکیای داگیرکەر لە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو، گەنجێک بەناوی محەمەد عۆجان دەڕفێنن و پارە و ئۆتۆمبیلەکەی دەدزن.
چەتەکانی تورکیای داگیرکەر لە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو، گەنجێک بەناوی محەمەد عۆجان دەڕفێنن و پارە و ئۆتۆمبیلەکەی دەدزن.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئاژانسی (هاوار)، چەتەکانی بەناو «پۆلیسی سەربازی» سەر بە تورکیای داگیرکەر، محەمەد عۆجان دەڕفێنن، پاش هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە گەڕەکی مونبەتح لە بەرەی ڕۆژئاوای شاری گرێسپی داگیرکراو.
ئاژانسەکە دووپاتی کردەوە، چەتەکان لە ماڵی ئەم گەنجەدا ٧ هەزار دۆلاری ئەمریکی و ئۆتۆمبیل و دوو مۆبایلی خۆی و هاوسەرەکەیان دزیوە.
دواتر گەنجەکە ڕفێندراوە بۆ کەرتی پۆلیسی سەربازیی بەدناو لە ناوەندی شارەکە.