'ڕێبەر ئاپۆ چاوی ئێمەی بە ئازادی رووناک کردەوە'

دایکی شەهید بارین ڕایگەیاند، "بینینی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بۆ من شانسێکی گەورە بوو". وتیشی: ئەندێشەکانی ڕێبەرایەتی بۆ هەموو گەلانی چەوساوەیە، بۆ ئازادی ژنانە. ڕێبەر ئاپۆ ژنانی لە کۆیلایەتی ئازاد کرد و چاوی ئێمەی بە ئازادی رووناک کردەوە".

گۆشەگیریی توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. لەبارەشەوە جیهان بۆزان، دایکی شەهید بارین بۆ ئاژانسی فورات (ANF) قسەی کرد و باسی ئەو ساتەشی کرد کە چاوی بە ڕێبەری گەلی کورد کەوتووە.

'دوای ھەڵکەوتنی ڕێبەرایەتی، ژنان خۆیان سەلماند'

دایکی شەهید بارین باسی ئەو ساتە کرد، کە چاوی بە ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کەوتووە و وتی: لەگەڵ ھەڤاڵانمان چووینە شاری لوبنان و بەشداریمان لە ئاهەنگی ١٥ی ئابدا کرد. ئەوە شانسێکی گەورەیە بۆ من کە ڕێبەر ئاپۆم بینی. ئەو یەکەم ڕێبەرە کە لەپێناو مافەکانی ژنان تێکۆشانی کردووە. بە درێژایی مێژوو هەمووان دەزانن، کە ژن دووجار بە کۆیلە کراوە. یەکێکیان کۆیلەی کۆمەڵگا و ئەوی دیکەشیان کۆیلەی پیاوە. بەڵام دوای ھاتنەپێشەوە و ھەڵکەوتنی ڕێبەرمان، ئیدی ژنان خۆیان سەلماند".

دایکی شەهید بارین ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەموو سەرکردەکانی جیهاندا کار بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان دەکەن، بەڵام ڕێبەرمان لە پێناو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، ئەخلاقی و سیاسی، بۆ ئازادی ژنان تێکۆشان دەکات. ئەو کوردانەی کە وەک مردوو دادەنران، بە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ، ڕاپەڕین و خۆیان سەلماند".

"ڕێبەر ئاپۆ چاوی ئێمەی بە ئازادی رووناک کردەوە "

دایکی شەهید بارین لە کۆتایشدا وتی: ئەگەر نابینا بم، ڕێبەر ئاپۆ بۆ من وەک چاو وایە، ئەگەر لاڵ و ناگۆ بم، بۆ من وەک زمان وایە، ڕێبەر ئاپۆ بۆ من هەموو شتێکە. ئەندێشەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای یاسا و ئەخلاق دامەزراوە. ئەندێشەکانی بۆ ھەموو گەلانی چەوساوەیە، بۆ ئازادی ژنانە. ڕێبەر ئاپۆ ژنانی لە کۆیلایەتی ئازاد کرد و چاوی ئێمەی بە ئازادی رووناک کردەوە.

ژ.ن