بریندارانی شەڕ: دەبێت هەموو کوردستان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕاپەڕێت

بریندارانی شەڕی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، دەڵێن: "بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد دەبێت هەبوو کوردستان ڕاپەڕێت".

بریندارانی شەڕی کانتۆنی عەفرین و شەهبا لە کەمپی بەرخۆدانی ناوچەی فافین لە شەهبا گردبوونەوە و پەیوەست بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بە ناوی دامەزراوەی بریندارانی شەڕی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، بە زمانی کوردی لەلایەن مامۆستا عەلیا عەبدۆ خوێنرایەوە، هەروەها بە زمانی عەرەبی لەلایەن ئەندامی دامەزراوەکە گیڤارا شۆڕش خوێنرایەوە.

"دەبێت کۆتایی بە فاشیزمی تورک بهێنین"

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "ئێمە جارێکی تر بەڵێنی بڵندکردنەوەی تێکۆشان دەدەین. هەروەها دەبینە قەڵغانێک بەرامبەر ئەو شەڕە تایبەتەی دژی گەلەکەمان بەڕێوە دەچێت. بەرخۆدانمان لەم ڕووەوە مەزنتر دەبێت. تا بەدیهاتنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەبێت، چالاکییەکانمان ناوەستێت".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا، گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەرگیز قبووڵ ناکرێت، بانگەواز کرا: "دەبێت گۆشەگیری سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و کۆتایی بە فاشیزمی تورک بهێنرێت کە یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات. ئێمە بە شوێن هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆدا دەچین".

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، بانگەواز لە گەلی چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا کرا، لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاپەڕن.