بەرزڕاگرتنی ڕۆژی زمانی کوردی لە شەهبا

لەگەڵ هاتنی ١٥ ی ئایار، ڕۆژی زمانی کوردی، خوێندکارانی عەفرین لە کانتۆنی شەهبا ئاهەنگێکیان سازدا، تێیدا جەختیان کردەوە لە گرنگیی پاراستنی زمانی کوردی.

بەبۆنەی ڕۆژی ١٥ ی ئایار، دەستەی پەروەردە و فێرکردن لە کانتۆنی شەهبا، ئاهەنگێکیان سازکرد لە گۆڕەپانی کەمپی بەرخۆدان سەر بە شارۆچکەی فافین لە کانتۆنی شەهبا، بە ئامادەبوونی خوێندکارانی قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی، لەگەڵ مامۆستایانی قوتابخانەی کەمپی بەرخۆدان، لە گۆڕەپانەکدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرا.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان دەستیپێکرد، پاشان بەڕێوەبەری کەمپی بەرخۆدان، زاخۆ حوسێن، گوتەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ڕۆژی زمانی کوردی پێشکەش کرد.

جەختی کردەوە لەسەر پاراستنی زمانی کە شۆڕشی گەلانی لە کوردستان داگیرساند بەرامبەر هێرشی هێزە کۆڵۆنیاڵیست و داگیرکەرەکانی کوردستان.

پاشان چەند گرووپێک لە قوتابخانەی کەمپی بەرخۆدان، چەند بڕگەیەکی گۆرانی و هەڵپەڕکێی فۆلکلۆرییان پێشکەش کرد، ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێی کوردی کۆتایی هات.

هـ . ب