بەڕێوەبەرێکی تورکمان: ئێمە بە ئیرادەی خۆمانەوە پابەندین

ئه‌ندامی یه‌كێتیی توركمان، جومعە عه‌لی حه‌یده‌ر، ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌ر به‌ ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێنه‌رایه‌تی و هەسەدەیە کە لەلایەن گەل و ڕۆڵەکانیانەوە پێکهێنراون.

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری منبج و ئەندامی یەکێتی تورکمان، جومعە عەلی حەیدەر قسەی بۆ ئاژانسی (ANF) کرد.

عەلی حەیدەر ڕایگەیاند، ئەوان ژیانێکی سەلامەت و ئارام و دیموکراسییان دەوێت و لە پێناویدا خەبات دەکەن و ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت بە هێرشە بەردەوامەکانی ئیرادەی خەڵکی ناوچەکە بشکێنێت و ئاژاوە دروست بکات.

عەلی حەیدەر ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی تورک دەیەوێت سەقامگیری ناوچەکە تێکبدات، ئابووری تێکبدات، ئەو ژیانە هاوبەشەی لەنێو گەلاندا جێگیر بووە لەناوببات، دەیەوێت هەموو ناوچەکە داگیربکات و بیخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە. عەلی حەیدەر دەشڵێت، یەکێک لە هۆکارەکانی دەستدرێژییەکانی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە دژی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەرییە.

عەلی حەیدەر ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووسیا فشار دەخاتە سەر تورکیا و دیمەشق بۆ ئاشتبوونەوە و وتی: ئێمە داواکاریمان هەیە. ئێمە خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایدەگەیەنین ئەگەر کۆبونەوە و ڕێکەوتنێک هەبێت، پێویستە بۆ هەموو خەڵکی سوریا و لایەنەکان بێت. پێویستە خەڵکی سوریا کۆببنەوە و گفتوگۆ بکەن و دەنگ بدەن بە سوریایەکی ئازاد”.

'ئەمە خاک و وڵاتی ئێمەیە، بۆکەسی بەجێناهێڵین'

جومعە عەلی حەیدەر، رایدەگەیەنێت، كە ئامادەن جارێكی دیكە لەگەڵ هەموو لایەكدا پشتیوانی لە سیستەمی دیموكراسی بكەن و وتی: ئێمەی گەلی توركمان و ڕۆڵەکانمان وەك هەموو خەڵكی باكور و رۆژهەڵاتی سووریا، ژیانێكی ئازاد و. ژیانێکی ئاراممان دەوێت. داهاتووی خۆمان لە پرۆژەی دیموکراسی نیشتمانیدا دەبینێتەوە. لەناو سیستەمی دیموکراسیدا هەوڵ دەدەن لەگەڵ هەموو گەلانی سەر ئەم خاکە پێکەوە بژین. تا ئێستا هێرشمان نەکردووەتە سەر هیچ گەل و دەوڵەتێک. هەمووان دەیبینن؛ دەوڵەتی تورک دەوڵەتێکی داگیرکەرە، ڕۆژانە هێرش دەکات. ئەمە وڵاتی ئێمەیە. ئەمە خاکی ئێمەیە. بۆکەسی بەجێناهێڵین."

"لەگەڵ ڕۆڵەکانمان خاکەکەمان دەپارێزین"

ئه‌ندامی یه‌كێتیی توركمان سەرنجی بۆ ئیدارەی خۆسەری ڕاکێشا کە نوێنەرایەتی خەڵک دەکات و هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لە ڕۆڵەکانیان پێکدێت و وتی: ئێمە لەگەڵ ڕۆڵەکانمان وڵاتەکەمان دەپارێزین. دەوڵەتی تورک رۆژانە هێرش دەکات. ماڵ و زەویمان دەپارێزن، خەڵک سەرەڕای هێرشەکان بەردەوامن لە ژیانیان، هیچ کارێکیان دواناخەن. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە هەرچەند هێرش بکرێت، دوژمن ناتوانێت ئیرادەی ئێمە بشکێنێت. سەرەڕای هەموو هێرش و ریكکەوتن و پیلانگێڕی قێزەون، پابەند دەبین بە پڕۆژە و سیاسەت و دەستکەوتەکانمانەوە”.
ف.ق