بۆزان جوان شەهیدی قەسەدە بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر بەخاکسپێردرا

بۆزان جوان شەهیدی قەسەدە، لەلایەن سەدان کەسەوە لە گۆڕستانی شەهیدانی خەبات دێرک بەخاکسپێردرا.

دانیشتوانی ناوچەی دیرک و گرکێ لەگێ، تەرمی جوان بۆزان شەڕڤانی قەسەدەیان بە رێورەسمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی خەبات دێرک بەخاکسپارد. دانیشتوانی ناوچەکە، تەرمەکەیان لە نەخۆشخانەی شەهید هۆگر وەرگرت و بە کاروانێک بەرەو گۆڕستانەکە برد.

لە گۆڕستانەکە دوای خولەکێک رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، محیەدین خێرکێ فەرماندەی لەنێو قەسەدەدا قسەی کرد و وتی، " خانەوادەی شەهید، ساتێکیش پشتیان لە بەهای شۆڕشگێری نەکردووە. شەهیدیاندا و بەشذاریان لە هەنگاوی ئازادی هەرێمەکاندا کرد."
مونیفا سلێمان لەسەر ناوی ئەنجمومەی خانەوادەی شەهیدانی گرکێ لەگێش رایگەیاند کە لە بەرانبەر هەڕەشە و هێرشی تورک، ئەوان بانگەوازی بەهێزکردنی تێکۆشان و بەردەوامیدان بە هێڵی شەهیدان دەکەن.

هەروەها فوئاد سادی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەیەدە لە گرکێ لەگێ قسەی کرد و وتی، " بەهۆی فیداکاری گەلی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە شۆڕشدا، دۆزی ئێمە گەورە بووە."

سادی داوای لە گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد کە لە بەرانبەر فاشیزمی تورک تێکۆشان فراوان بکەن.

محەمەد بۆزان، مامی شەهید جوان بۆزانیش قسەی کرد و رایگەیاند کە شەهیدبوونی جوان سەربەرزیە و بەڵێنی بەردەوامیدان بە رێگەی شەهیدانیدا.

دواتر ناسنامەی شەهید لەلایەن مەحمەد محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی دێرکەوە خوێندرایەوە.

تەرمی شەهید بە دروشمەوە لە گۆڕستانی شەهید دێرک بەخاکسپێردرا.

ف.ق