چالاکیەکانی ٤ی نیسان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

لە زۆرێک لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، زنجیرەیەک ڕێوڕەسم و چالاکی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێکخران.

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانەوە، ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی فورات، ئاهەنگێکیان بۆ مناڵی شەهیدان ڕێکخست. ئاهەنگەکە بە هەڵواسینی وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە ناوەندی «باقی خدۆ» ڕێکخرا.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆحی شەهیدان دەستیپێکرد. پاشان مناڵی شەهیدان مۆمی یادی لەدایکبوونی ڕێبەریان داگیرساند.

پاشان محەمەد محمەد، ئەندامی گەنجانی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی فورات، گوتەیەکی پێشکەشکرد، تێیدا بەڵێنی دووپاتکردەوە بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لەپێناو درێژەدان بە هزر و فەلسەفەکەی تا بەدیهێنانی سەرکەوتن بەسەر دوژمنانی گەلدا، بە گیانی جەنگی شۆڕشگێڕانەی گەلەوە.

ئاهەنگەکە نمایشی هونەریی مناڵان و چەند گۆرانییەکی هونەرمەند خەلیل جان ـی لەخۆگرت.

عەین عیسا

لە شارۆچکەی عەین عیسا، دەیان دانیشتووی شارۆچکەکە و ئاوارەکانی کانتۆنی گرێ‌سپی و ئەندامانی ئەنجوومەنی کانتۆنەکە، هەستان بە چاندنی درەخت لە پارکی ژن لە ناوەندی شارۆچکەکە.

هاوشان لەگەڵ ئەم چالاکییە، چاندنی درەخت لە شارۆچکەکانی کانتۆنی گرێ‌سپی (جرن، سلوک، هایشە) بەبۆنەی ئەم یادەوە ئەنجامدرا. 

مەنبەج

لە شاری مەنبەج دەستەی کەلتوور و هونەر ڕێوڕەسمی مناڵی ئازادی دووەم و پێشانگای جواننوسی کردەوە لەسەر تەختەشانۆی کەلتوور و هونەر لە ناوەندی شارەکە.

لە ڕێوەڕەسمەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی یاسادانانی مەنبەج، سوهام حەمو گوتی: «مناڵێتی بەردی بناغەیە بۆ بنیاتنانی کەسێتی مرۆڤ و ئایندە، وەک ڕێبەر و بیرمەند ئۆجالان دەڵێت، ئازادی لە مناڵییەوە دەستپێدەکات، بۆیە نابێت خیانەت لە خەونی مناڵان بکەین».

لای خۆیەوە، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا، ڕابیعە بکرو ئاماژەی بەوە کرد: «ڕێوڕەسمی مناڵی دووەم لە مەنبەج بۆ یادی لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان دەکەینەوە، تاوەکو ببێتە پەیامی خۆشەویستی و بەرزنرخاندن و ڕێز بۆ ڕێبەری مرۆڤایەتی. وەک وەفا و دڵسۆزیی نەوەکانی داهاتوومان و بەردەکانی بناغەی ئەم کۆمەڵگە دیموکراتی و ئازادەمان».

هەروەک ئەندامی کۆمیتەی ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان لە مەنبەج، ئیسماعیل قەتوان لە وتارێکدا پیرۆزبایی ئەم یادەی کرد و گوتی: «ئەم ڕۆژە، ڕۆژی هەستانەوەی گەلانی بندەستە، ڕۆژی بەدیهاتنی خەونی چەوساوە و ئازادیخوازانە، بەرەنگاری و ڕێنماییەکانی ڕێبەر ئێمەی گەیاندە ئەم قۆناغە مێژووییە، چونکە ڕێبەر تێکۆشانێکی مەزنی لە ژیانی خۆیدا پیشاندا».

ئاهەنگەکە چەند گۆرانییەکی هەردوو گرووپی ڕۆژدا و بەهاری فورات ـی لەخۆگرت. هەروەها «باخچەی خۆر» و «خۆری هیوا»ـی سەر بە کۆمیتەی ژنان شانۆگەرییەکیان پێشکەشکرد بە ناونیشانی «برایەتی گەلان» و پاشان بڕگەیەکی گۆرانی پێشکەشکرا. پاشان گرووپی شیلانی شاری کۆبانی سەمایەکی هونەریان پێشکەشکرد و چەند هۆنراوەیەک خوێندرانەوە.

پاشان ئامادەبووان ڕوویان کردە پێشانگای وێنەکان کە بە وتەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان نەخشێنرابوون، ئینجا ئاهەنگەکە بە گوتنەوەی «بژی سەرۆک ئۆجالان» کۆتایی هات.

هەر لەم چوارچێوەیەدا دامەزراوەی بریندارانی جەنگ لە مەنبەج و هەرێمی فورات یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانیان کردەوە، ئەم ڕۆژەیان بە ڕۆژێکی مەزن لەقەڵەمدا بۆ تەواوی گەلانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

لە ئاهەنگەکەی پارکی ڕێبەر لە بەنداوی تشرینی باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج، ئەندامانی دامەزراوەی بریندارانی جەنگی مەنبەج و هەرێمی فورات بەشداربوون، لە پارکەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان و هەندێک چنراوی دەستی هەڵوسران.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان ئەندامی دامەزراوەکە عەگید قرە دانیز، گوتەی پیرۆزبایی پێشکەش بە هەموو گەلان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کرد بەبۆنەی یادی لەدایکبوونییەوە.

پاش چاندنی چەندین درەخت لە دەوروبەری شارەکە، ئاهەنگەکە بە گوتنەوە دروشمی «ژن، ژیان، ئازادی»، «بە گیان و خوێن فیداتین ئۆجالان» و هەڵپەڕکێ و گۆرانی کۆتایی هات.

زرکان

لە شارۆچکەی زرکانـی سەر بە کانتۆنی حەسەکە، کۆمیتەی ڕێوڕەسم و چالاکییەکان، سیمینارێکی ڕێکخست بۆ باسکردن لە ژیان و خەباتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان.

سیمینارەکە لە هۆڵی سیمینارەکانی ئەنجوومەنی زرکان ڕێکخرا، ئەندامانی کۆمیتە و ئەنجوومەنەکان تێیدا بەشداربوون.

پاش خولەکێک بەبێدەنگی وەستان. ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی پارتی یەکێتیی دیموکراتی، عبدالرحمان حوسێن باسی لە ژیان و خەباتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کرد.

لە سیمینارەکەدا، ئاماژەی بەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە کرد کە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان چنرا. باسی لە پاڵنەرەکانی ئەم پیلانگێڕییە و لایەنە بەشدارەکان و میکانیزمەکەی و چۆنێتی بەردەوامییەکەی کرد، هاوشان لەگەڵ بەردەوامیی گەلی کورد بۆ ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەر.

سیمینارەکە بە پیشاندانی دیمەنێکی سینفزیۆنی دەربارەی ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کۆتایی هات.