چەتەکان ١٥ کەسیان ڕفاند کە هەوڵیان دەدا لە شەهباوە بگەنە تەبقە
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٥ عەفرینیان ڕفاند کە هەوڵیان دەدا لە شەهبا دەربچن و بگەنە کانتۆنی تەبقە لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٥ عەفرینیان ڕفاند کە هەوڵیان دەدا لە شەهبا دەربچن و بگەنە کانتۆنی تەبقە لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
لە درێژەی تاوان دژی هاوڵاتیان، چەتەکانی دەوڵەتی تورک ژمارەیەک کۆچبەری عەفرین و شەهبایان ڕفاند کە دەیانویست بگەنە کانتۆنی تەبقە.
لەبەرامبەر ئازادکردنی هەر هاوڵاتییەکدا چەتەکان داوای ٤ هەزار دۆلار دەکەن. چەتەکان ئەم هاوڵاتیانەیان لە کەمپی نزیک گوندی زیارەت لە شارۆچکەی شێراوای عەفرینی داگیرکراو ڕفاندووە.