سەرچاوەیەک لە ناوخۆی کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو ڕایگەیاند، ئەندامی «الائتلاف الوطنی» پاشکۆی داگیرکەری تورک، عەبدول ئەحەد ستیفۆ و عەبدولباسط وەیس سەرۆکی لیژنەی جەزیرە و فورات، سەردانی کانتۆنی گرێسپی داگیرکراویان کرد، چاویانکەوت بە ئەندامانی مەجلیسی هەرێمی گرێسپی.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هەردوولایان باسیان لە پلان و میکانیزمەکان کرد بۆ گواستنەوەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی ئەم وەرزە بەرەو تورکیا.
ئاژانسی هاوار نیوز، ساڵی پار بە ڤیدیۆ تۆماری کرد، چۆنچۆنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی دانیشتووانی کانتۆنە داگیرکراوەکە دەدزرێت و لە دەروازە سنوورییەکانەوە ڕەوانەی تورکیا دەکرێت، ئەوکات دانیشتووان دەنگیان هەڵبڕی، چەتەکان و ئەندامانی مەجلیسەکەیان بە «دز» ناوبرد.
دەبێت ئاماژە بەوە بکرێت، دانیشتووانی کانتۆنی داگیرکراو بەردەوام بەدەست کەمی نان و گرانی نرخەکەیەوە دەناڵێنن، چونکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بڕێکی کەم ئارد دەنێرێت و دەستی بەسەر بژێویاندا گرتووە.
ف.ق