چەتەکان لە عەفرین دارێکی تەمەن ٣٠٠ ساڵ دەسوتێنن

چەتەکانی داگیرکەری تورک لە ناوچەی ڕاجو لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو، دار چنارێک دەسوتێنن تەمەنی نزیکەی ٣٠٠ ساڵە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، چەتەکانی داگیرکەری تورک لە گوندی قاسم لە نزیکی بیری (Bîr kerê)، دار چنارێک دەسوتێنن کە تەمەنی نزیکەی ٣٠٠ ساڵە.

وەک زانراوە، چەتەکان دارەکەیان سوتاندووە بۆ مەبەستی فرۆشتنی لە بازاڕدا.

دار چنار یەکێکە لە سیما مێژووییەکانی شارۆچکەی ڕاجو بەنیسبەت خەڵکی هەرێمەکەوە.