چەتەکان لە عەفرین دوو هاوڵاتی دەڕفێنن
چەتەکانی داگیرکەری تورک بەناوی پۆلیسی سەربازی، ژن و پیاوێک لە عەفرینی داگیرکراو دەڕفێنن.
چەتەکانی داگیرکەری تورک بەناوی پۆلیسی سەربازی، ژن و پیاوێک لە عەفرینی داگیرکراو دەڕفێنن.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەرێمەکە، هاوڵاتی خەدیجە حەنان (٤٠ ساڵ) و هاوسەرەکەی ئیبراهیم حەنان (٤٧ ساڵ) لە نزیک دەروازەی ناوەندی کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو دەڕفێنن، هەردوو هاوڵاتیەکە خەڵکی ناوچەی جەندریسەی داگیرکراون.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوەکان، هەردوو هاوڵاتییەکە بۆ جێگەیەکی نادیار ڕفێنراون و هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە نازانرێت.
ف.ق