چەتەکان لە منبج گورزێکی قورسی دیکەیان بەرکەوت

دوای ئەوەی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، هێرشیان کردە سەر گوندی دەندەنیەی منبج، لە لایەن شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی شارەکە گورزێکی قورسیان بەرکەوت.

لەوبارەیەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازیی منبج بڵاویکردەوە، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی دەندەنیە هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج.

ناوەندەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، چەتەکان ویستوویانە بچنە ناو گوندی دەندەنیە، کە دەکەوێتە باکووری شاری منبج.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزەکانمان بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە و شەڕ ھاتە ئاراوە. لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی توندی ھێزەکانمان، چەتەکان ناچاربوون هەڵبێن و لە دوای خۆیان کوژراو و بریندارەکانیان بەجێهێشت.

ژ.ن