چەتەکان لەبەرامبەر مانەوە لە ماڵەکانیان باج لە دانیشتووان وەردەگرن

چەتەکانی "سوڵتان سلێمان شا" ی تورکمانی سەر بە داگیرکەری تورک، باج لەسەر دانیشتووانی گوندی میرکان/حسیە وەردەگرن لەبەرامبەر مانەوە لە ماڵەکانیان.

بەگوێرەی سەرچاوەکان لە عەفرینی داگیرکراو، چەتە تورکمانەکانی "سوڵتان سلێمان شا"ی سەر بە داگیرکەری تورک، باج دەسەپێنن لەسەر دانیشتووانی گوندی میرکان/حەسیەی سەر بە شارۆچکەی موباتا، لەبەرامبەر مانەوە لە ماڵەکانیان.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، چەتەکان ئێستە چەتەکان باج لەسەر دانیشتووان دەسەپێنن لەبەرامبەر مانەوە لە ماڵەکانیان، لەنێوان ٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە سەرپەرشتی چەتەیەک بەناوی ئەبو حوسێن عەشارنە، بەپرسی ئەمنی لە گوندەکە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، چەتەکانی "سوڵتان سلێمان شا" بە دۆلاری ئەمریکی و بەم جۆرە باجیان سەپاندووە، هاوڵاتی محەمەد حاجی  کەنچ (١٠٠٠ دۆلار)_ مەجید تاهیر حەمدی (١٠٠٠ دۆلار)_ موستەا موحەمەد عەبدۆ (١٠٠٠ دۆلار)_ خێزانی محەمەد حەمدی (١٠٠٠ دۆلار)_ موستەفا محەمەد مەنان (٥٠٠ دۆلار)_ مەریەم کەنچ خەمیس (٥٠٠ دۆلار)_ عیسمەت موستەفا حەمۆ (٥٠٠ دۆلار)، لەبەرامبەر مانەوە لە گوند و ماڵەکانیان.

بەمەش زنجیرەی تاوانەکانی چەتەکانی داگیرکەری تورک بەرامبەر هاوڵاتیانی عەفرینی داگیرکراو بەردەوامە، لە کوشتن و ڕفاندن و سەپاندنی باج، لەگەڵ پێشێلکردنی هەموو پەیماننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی و مافەکانی مرۆڤ.