چەتەکانی داگیرکەر دەستبەسەر ماڵەکاندا دەگرن و دەیفرۆشن

لە زنجیرەی پێشێلکارییە دڕندانەکاندا، چەتەکانی داگیرکەری تورک دەستبەسەر ماڵ و دوکانی هاوڵاتییەکدا دەگرن، هەروەها ماڵی هاوڵاتییەکی تر دەفرۆشن لە شاری عەفرینی داگیرکراو.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، چەتەکانی "فیرقەی حەمزە" بە سەرپەرشتی چەتە (عەلی محەمەد) کە خەڵکی سەفیرەیە لە گوندەواری حەلەب، ماڵ و دوکانی هاوڵاتییەک زەوت دەکەن بەناوی موستەفا خەلیل خەڵکی گوندی بەعدینای سەر شارۆچکەی راجو، لە ناوەندی شاری عەفرین.

هەروەها چەتەکانی "ئەحرار ئەلشەرقیە" بە سەرپەرشتی چەتە (عەبدولکەریم ئەبو سەیف) کە خەڵکی ناوچەی سەبینەیە لە گوندەواری دیمەشق، ماڵی هاوڵاتییەک لە لە گەڕەکی ئەشرەفیە لە ناوەندی شاری عەفرین، بەناوی محەمەد ڕەفعەت عەلی کە خەڵکی گوندی عەرابوە لە شارۆچکەی موباتا،  بە ٨٠٠ دۆلاری ئەمریکی دەفرۆشن بە هاوڵاتییەکی دەرەوەی عەفرین.