چەتەکانی داگیرکەر هاوڵاتییەکی عەفرینی داگیرکراو دەڕفێنن

چەتەکانی داگیرکەری تورک لە خاڵی پشکنینی ئەعزاز هاووڵاتییەکی خەڵکی کانتۆنی عەفرینی داگیرکراویان رفاند.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، چەتەکانی داگیرکەری تورک هاوڵاتییەک بەناوی عەبدولڕەحمان گەنجۆ (٤١ ساڵ) لە گوندی بادینای سەر بە شارۆچکەی ماباتا لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو دەڕفێنن.

چەتەکان هاوڵاتی عەبدولڕەحمان گەنجۆیان لە ١٩ ی نیسان لە خاڵی پشکنینی شەت لە شاری ئەعزازی داگیرکراو رفاند. 

بەگوێرەی سەرچاوەکە لە پێگەیەکی چەتەکان لە شاری عەزاز ڕاگیراوە، هێشتا چارەنووسی نادیارە.

هـ . ب