چەتەکانی داگیرکەر جووتیارێک بریندار دەکەن

چەتەکانی "حەمزات"ـی سەر بە داگیرکەری تورک هێرشدەکەنە سەر جووتیارانی سەرێکانی لەکاتی ئاودانی زەوییەکانیان.

بەگوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ،  لەکاتی ئاودانی زەوییەکانیان لە گوندی حەصان لە سەرێکانی، هێرشکراوەتە سەر جووتیاران، بەهۆیەوە جووتیارێک برینداربوو، هەروەها یەکێک لە چەتەکانی داگیرکەریش بە فیشەکی وێڵ بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، چەتەکان بە لێدان و جنێودان هێرشیان کردۆتە سەر جووتیارەکان، جووتیارێک و کوڕەکەی ویستیان بە بەرد وەڵامی هێرشەکە بدەنەوە و بەرگری لە خۆیان بکەن، بەڵام چەتەیەک تەقە لە باوکەکە دەکات و برینداری دەکات، هەروەها چەتەیەک بە فیشەکی وێڵ بریندار دەبێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەوڵەتی داگیرکەر دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، چەتەکانی داگیرکەری تورک بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانی هەرێمە داگیرکراوەکان.