سەرچاوەیەکی لۆکاڵی لە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو ڕایگەیاند، چەتەکانی بەناو "پۆلیسی سەربازی" ١٥ پەنابەری سورییان لە گوندی ئەعیوەی سەر بە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو لەنزیک ڕێگەی نێودەوڵەتی M4 دەستگیرکردووە.
بەگوێرەی سەرچاوەکە پەنابەرەکان لەکاتی هەڵاتنیان لە هەرێمە داگیرکراوەکانەوە بەرەو هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستگیرکراون، پاش ئەوەی بەزۆرەملێ لە خاکی تورکیاوە ڕاگوێزراون بەرەو هەرێمە داگیرکراوەکان، پاشان گوزرانەوە بۆ زیندانی گرێسپی.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک پرۆسەی نیشتەجێکردنی پەنابەرە سورییەکانی لە هەرێمە داگیرکراوەکانی سوریا چڕکردۆتەوە، پاش ڕاگواستنی زۆرەملێیان لە خاکی تورکیاوە بەرەو ئەو هەرێمانە، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوو نزیکەی ٢٠٠٠ پەنابەر لە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو نیشتەجێ کراون.
ئەم پەنابەرانە لە هەرێمە داگیرکراوەکانەوە هەڵدێن بەرەو هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، چونکە هەرێمە داگیرکراوەکان بە پشێوییەکی ئەمنیدا تێدەپەڕن، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە ئەنجامدانی تاوان.