چەتەکانی داگیرکەری تورک هاوڵاتییەکی عەفرین دەڕفێنن

چەتەکانی «پۆلیسی سەربازی» سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هاوڵاتییەک لە شارۆچکەی بەلبەلە لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو دەڕفێنن.

بەگوێرەی سەرچاوەکان لە عەفرینی داگیرکراو، چەتەکانی «پۆلیسی سەربازی» هاوڵاتییەک بەناوی «سیدۆ حسێن داود» (٣٤ ساڵ) خەڵکی گوندی قەرەگۆل دەڕفێنن.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هاوڵاتی «سیدۆ داود» لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە ناوەندی شاری عەفرینی داگیرکراو، لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێنراوە بەرەو جێگەیەکی نادیار.

ڕۆژانە تاوانەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامە بەرامبەر دانیشتووانی عەفرینی داگیرکراو.

ف.ق