چەتەکانی داگیرکەری تورک هاوڵاتییەکیان لە عەفرین ڕفاند

چەتەکانی داگیرکەری تورک لە عەفرینی داگیرکراوی هاوڵاتییەکیان بەناوی حوسێن خدر ئەلحەمۆ ڕفاند.

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لەسەر بەربەستی گوندی تەرەندە، هاوڵاتییەک دەڕفێنن بەناوی حوسێن خدر ئەلحەمۆ (٢٦ ساڵ) کە خەڵکی گوندی کیمارە لە ناوچەی شێراوا.

سەرچاوەکانی هەرێمەکە ئاشکرایان کرد، ئەوکاتەی ئەم هاوڵاتییە لە شارۆچکەی باسوتەوە بەرەو عەفرین دەگەڕایەوە، لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندراوە بەرەو جێیەکی نادیار.

هاوکات دوێنێ دەوڵەتی تورک ٧ هاوڵاتی ڕفاند، لە ناوچەی جەندریسەی سەر بە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو.