چەتەکانی داگیرکەری تورک لە عەفرین ٤ کەس دەڕفێنن

چەتەکانی داگیرکەری تورک ٤ هاوڵاتی لە گوندی کەرزیلەی سەر بە شارۆچکەی شێراوا لە عەفرینی داگیرکراو دەڕفێنن.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی شارۆچکەی شێراوا، چەتەکانی "ئاسایشی سیاسی" سەر بە داگیرکەری تورک، لە ٢٤ ی حوەزەیران، هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی کەرزیلە و ٤ هاوڵاتیان ڕفاندووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان ڕفێنراوەکان بریتیین لە: "فەرهاد ئەحمەد وەحید، محەمەد ئەحمەد وەحید، ئەڵدار ئەحمەد عەبدو، ڕێزان حوسێن عوسمان".

چەتەکان ئەم هاوڵاتیانەیان بەرەو جێگەیەکی نادیار ڕفاندووە.