چەتەکانی داعش لە ڕەقە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی دیمەشق: ١٠ سەرباز کوژران
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، چەتەکانی داعش لە ناوچەی رەقە، هێرشیان کردووەتە سەر هێزە سەربازییەکانی دیمەشق و لە ئەنجامدا ١٠ سەرباز گیانیان لەدەستداوە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، چەتەکانی داعش لە ناوچەی رەقە، هێرشیان کردووەتە سەر هێزە سەربازییەکانی دیمەشق و لە ئەنجامدا ١٠ سەرباز گیانیان لەدەستداوە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممە چەتەکانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی هێزەکانی دیمەشق و ئاگریان لە ئۆتۆمبێل و کەرەوانە سەربازییەکان بەرداوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، لەئەنجامی هێرشەکە ١٠ سەرباز کوژراون، ٦ سەربازیش برینداربوون، کە دۆخی تەندروستی ھەندێکیان ناجێگیرە.
ئەو ھێرشە لەکاتێکدایە ڕۆژی یەکشەممەش، لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا هێرشێکی دیکە کرایە سەر هێزەکانی دیمەشق و لە ئەنجامدرا ٦ سەرباز کوژران.
ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕەقە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقدان، ھەروەھا زۆربەی ناوچەکانی باکووری ڕەقەش لەژێر کۆنترۆڵی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەدایە.
شاری ڕەقە کە چەتەکانی داعش ساڵانێک وەک 'پایتەختی خەلافەت' ناساندبوویان و تێیدا تیرۆریان ئەنجام دەدا، ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)ەوە ڕزگار کرا.
ژ.ن