چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تێکشکان

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەوڵیان دا بچنە ناو گوندەکانی منبچەوە. شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج ڕووبەڕووی چەتەکان بوونەوە.

ناوەندی پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەوڵی چەتەکان بۆ چوونە ناو 3 گوندی کانتۆنی منبج تێکشکا.

لە ڕاگەیاندراوی ناوەندەکەد هاتووە: "چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەوڵیان دا بچنە ناو گوندەکانی ئەلجەراد، عەرەب حەسەن و محسەنلی لە باکووری ڕۆژئاوای کانتۆنی منبج."

شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج کە جموجۆڵی چەتەکانیان خستبووە بن چاودێرییەوە، ڕووبەروویان بوونەوە و شەڕێکی چڕ ڕوویدا. لە ئەنجامدا چەتەکان کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە و تێکشکان.