چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر گوندەکانی دەورووبەری باب

ئەنجوومەنی سەربازی باب ڕایگەیاند، "چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەکە. هێرشەکە شکستی پێهێنراوە، بەڵام هێشتا شەڕ بەڕدەوامه".

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی باب لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، شەڕڤانانیان شکستیان بە هەوڵێکی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ چوونە ناو گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەکە هێناوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هێزەکانی ئەنجومەن بەرپەرچی هێرشی چەتەکانیان دایەوە و هەوڵی پێشڕەوی بەرەو گوندەکانی بویهج و بوغاز و حەمرا-یان پووچەڵکردەوە".

ئاماژە بەوەش کراوە، چەتەکان بە چەکی قورس و مامناوەند گوندەکانی بوغاز و بویهج و حەمرایان تۆپباران کردووە. ئەوەشخراوەتەڕوو، لە بەرەی ئەو گوندانە شەڕ بەردەوامە و بەرپەرچی ئەو هەوڵانە دەدرێتەوە کە بۆ چونە ناو گوندەکان دەدرێت.

هاوکات بە گوێرەی زانیاریەکان، لە بەرەکانی گوندەکانی ڕۆژئاوا و باکووری شاری بابی ڕزگارکراو، ناوەناوە شەڕ لە نێوان چەتەکان و هێزەکانی ئەنجوومەنە سەربازییەکانی باب و منبج دێتە ئاراوە.

ژ.ن