چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین ٤ هاوڵاتی مەدەنیان رفاند

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ناوی 'پۆلیسی سەربازی'، ٤ هاوڵاتی مەدەنیان لە عەفرین رفاند کە دوو کەسیان ژنن.

لە گەڕەکی ئەشرەفیەی عەفرین ٤ هاوڵاتی مەدەنی لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورک رفێنران کە دووانیان ژنن.

ناوی ئەو هاوڵاتیانەی کە لەلایەن چەتەکانی تورکەوە رفێنراون بەم شێوەیەیە: رۆژین عەنیات خەڵکی گوندی خاڵتای جندرێس، مەلەک خەڵکی جندرێس، هۆزان عەزیز و ئەبو موسا خەڵکی بوندی کۆرکای ناوچەی مابەتا.

چارەنوسی رفێنراوەکان نادیارە.

ف.ق