چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە راجۆ ٢ ژنیان رفاند

چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی بەدینای راجۆ ٢ ژنیان رفاند.

سەرچاوەیەکی خۆجێی لە عەفرینەوە رایگەیاند، چەتەکانی دەوڵەتی تورک بە ناوی 'پۆلیسی سەربازی'،'محەمەد ئەلفاتیح' و 'ئەلمونتەسەر بیللا' لە گوندی بەدینای ناوچەی راجۆ ٢ ژنی گەنجیان رفاندووە.

راگەیەنرا ناوی رفێنراوەکان بەم شێوەیەیە: هێڤین عەبدین خەریبۆ (٢٠) و لینا زەکەریا ئیبیس (٢٢).

بەپێی زانیاریەکان، چەتەکان دوای وەرگرتنی ٢ هەزار دۆلار، هێڤین عەبدینیان ئازاد کردووە.

هەروەها راگەیەنرا، چەتەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی مامیلیێ و هەوڵیانداوە لینا ئیبیش برفێنن. لینا دواتر خۆی رزگار کردووە، بەڵام لە گوندی بەدینیێ جارێکی دیکە رفێنراوە.

ف.ق