چەتەکانی تورک ٢ کەسییان ڕفاند
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوو کەسییان بە ناوەکانی محمەد عزەت کۆچەر و عیسا خەڵەف ڕفاند.
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوو کەسییان بە ناوەکانی محمەد عزەت کۆچەر و عیسا خەڵەف ڕفاند.
لە عەفرینی داگیرکراو، کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە ژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدیە، ڕفاندن و وێرانکردنی سروشتی هەرێمەکە بەردەوامە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنها؛ ئاماژە بەوەدەکات میتی تورک و چەتەکانی کە خۆیان وەک پۆلیسی لەشکری دەناسێنن، لە ٢٢ی تەمموز هاوڵاتییەکیان بە ناوی محمەد عزەت کۆچەر لە شارۆچکەی جندرێس ڕفاندووە.
هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، گرووپە چەتەکانی 'سوڵتان سلێمان شاە'، 'عەمشات' و 'حەمزات' لە ٢٤ی تەمموز هاوڵاتییەکیان بە ناوی عیسا خەڵەف تەمەن (٥٥)ساڵ، بە پاساوی نزیکردنەوەی مەڕ وماڵاتەکەی لە بارەگایی چەتەکان لە گەڕەکی ئەشرەفییەی شاری عەفرین ڕفاندووە.