چەتەیەکی داعش لە دێرەزور دەستگیرکرا

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ چەتەیەکی داعشیان دەستگیرکرد کە دەستی هەبووە لە ئەنجامدانی چەندین هێرش بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕیژکراو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕژهەڵاتی سوریا دەستگیرکردنی چەتەیەکی داعشی لە ڕۆژئاوای دێرەزور ڕاگەیاند.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"سەرلەبەیانی ئەمرۆ، ١٠ی حوزەیران هێزەکانمان لە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیدا لە ڕۆژئاوای دێرەزور چەتەیەکی داعشیان دەستگیرکرد. ئەو چەتەیە دەستی هەبووە لە چەندین کاری تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراودا لەدژی هێزی سەربازی لە گوندەکانی دێرەزوردا.

دوای چاودێریکردنی چەتەیەکی شانەی داعش لە گوندەکانی ڕۆژئاوای دێرەزور، کە سەر بە هەمان ئەو شانەیە بوو لە ڕابردوودا بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر بازگەیەکی پشکنین لە شارۆچکەی ئەل شحێل و خاڵێکی سەربازی لە شارۆچکەی ئەزبا. توانرا دەستگیربکرێت و لە گەڵیدا دەست بەسەر چەندین جۆری چەک و پێداویستی تەقینەوەدا گیرا وەک:

١٨ فتیلەی تەقینەوە          

٤ بۆمبی ئامادەکراوی تەقینەوە

٢ نارنجۆک

٦ باتری

٨ دارات

٢ تەرەقەی تەقینەوە

٤٨٢ فیشەکی چەکی کڵانشیکۆف

٢ هێلەکی سەربازی

هێزەکانمان لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەگەڵ چەتە دەستگیراوەکەدا دەکەن و دواتر ڕەوانەی دادگای دەکەن بۆ سزادانی دادپەروەرانە."