داگیركه‌ران بۆردومانی منبج، زرگان و تل ته‌مر ده‌كه‌ن: منداڵێك برینداربوو
له منبج هێرشی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر گوندێك شكستیپێهێنرا. له زرگانیش له بۆردومانێكدا منداڵێك برینداربوو. له تل ته‌مر ٨ گوند بۆردومان كران.
له منبج هێرشی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر گوندێك شكستیپێهێنرا. له زرگانیش له بۆردومانێكدا منداڵێك برینداربوو. له تل ته‌مر ٨ گوند بۆردومان كران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج، چه‌ته‌كانی 'دیری فرات'ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هه‌وڵیاندا بچنه ناو گوندێكی باكوری ناوچه‌كه.
راگه‌یه‌نرا كه شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ئه‌و هه‌وڵه‌ی داگیركه‌رانیان شكست پێهێناوه.
له‌و هه‌رێمه بۆردومانێكی دژوار له گوندی محسهنلیه كراوه و لانیكه‌م ١٥ تۆپ به‌ر گونده‌كه كه‌وتووه.
ده‌وڵه‌تی توركی داگیر له ماوه‌ی رابردوودا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا زیاد كردووه.
له زرگان منداڵێك برینداربوو
هاوكات له گه‌ڵ هێرشه‌كان بۆ سه‌ر زرگان، داگیركه‌ران بۆردومانی گوندی ئوم محهرمهلی باكوری ناوچه‌ی زرگانیان كرد. له هێرشه‌كه‌دا محه‌مه‌د یوسفی ته‌مه‌ن ١٤ برینداربوو. یوسف گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید خه‌بات له دێرسێیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی برینه‌كه‌ی قورس بوو ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ساریای حه‌سه‌كه كرا.
داگیركه‌ران سه له به‌یانی وێڕای ناوه‌ندی زرگان هه‌روه‌ها گوندی خزراوی و گونده‌كانی بۆبی و ئهبهكیان بۆردومان كرد.
هاوكات فڕۆكه‌كانی سیخوڕی و فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری بێفڕۆكه‌وان له هه‌رێمه‌كه سوڕانه‌وه.
له تل ته‌مر ٨ گوند بۆردومان كرا
سه‌رله‌به‌یانی ٨ گوندی تل ته‌مر، ده‌وروبه‌ری باره‌گای رووس و ناوه‌ندی كاره‌بای تل ته‌مر بۆردومان كران.
ئه‌و گوندانه‌ی بۆردومان كران به‌م جۆره‌ن: ئه‌ل-ئه‌بوش، تل شه‌نان، شهر تۆما یه‌ڵدا، تل جومعه، ئه‌ل-ئهخێبش، ته‌ویلا.
هـ . ب