داگیركه‌ران له عه‌فرین ٢ كه‌سیان ڕفاند
چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، له ناوچه‌ی شه‌را و راجۆ سه‌ر به عه‌فرین، دوو كه‌سیان رفاند.
چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، له ناوچه‌ی شه‌را و راجۆ سه‌ر به عه‌فرین، دوو كه‌سیان رفاند.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتوون، چه‌ته‌كانی به‌ناو "پۆلیسی مه‌ده‌نی" له ناوچه‌ی ڕاجۆ، ده‌رمانسازێك به‌ناوی محه‌مه‌د محه‌مه‌د فاتێ ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵیان ڕفاندووه.
هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی شه‌را، چه‌ته‌كانی "پۆلیسی سه‌ربازی"، كه‌سێك به‌ناوی حسێن مسته‌فا حه‌ده‌ك، ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ خه‌ڵكی گوندی دێرسوان، كه پێشتر جارێك ڕفاندبوویان، دووباره ڕفانده‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ١٥ هه‌زار دۆلار و ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا گرت.
ژ.ن