داگیرکەران ٢ کەسیان رفاند
دەوڵەتی تورکی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی جندرێسی عەفرین ٢ کەسی رفاند.
دەوڵەتی تورکی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی جندرێسی عەفرین ٢ کەسی رفاند.
بە گوێرەی زانیارییەکان کە لە سەرچاوە خۆجێییەکان وەرگیراون، گروپێکی چەتە کە ناوی 'پۆلیسی سەربازی'یان لە خۆیان ناوە لە ناوچەی جندرێسی کانتۆنی عەفرین مستەفا عەبدولرەحمان بەکۆ تەمەن ٣٠ ساڵ و محەمەد سادق جەخۆ تەمەن ٣٦ ساڵیان رفاندووە.
لەدوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە، رفاندن، ئەشکەنجەدان و کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی ئەو شارە، وەک بەشێک لە سیاسەتی گوشار لەپێناو گۆڕینی دیموگرافیا بە شێوەیەکی سیستمی پەیڕەو کراوە.
هـ . ب