داگیرکەران ٣ کەس دەڕفێنن

چەتەکانی بەناو "پۆلیسی سەربازی" سەر بە داگیرکەری تورک، سێ هاوڵاتی لە گوندی بەعدینا لە شارۆچکەی ڕاجو سەر بە عەفرینی داگیرکراو دەڕفێنن.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، لە ١٦ ی تەمموز، چەتەکانی بەناو "پۆلیسی سەربازی" سەر بە داگیرکەری تورک، سێ هاوڵاتی لە گوندی بەعدینا لە شارۆچکەی ڕاجو سەر بە عەفرینی داگیرکراو دەڕفێنن.

سێ هاوڵاتییە ڕفێنراوەکە بریتیین لە: ئیسماعیل عەلۆ (٤٩ ساڵ)، حەبەش عەلۆ (٥٢ ساڵ)، عەبدۆ جەعفەر سەیدۆ.

هەر بەگوێرەی سەرچاوەکان، چەتەکان هاوڵاتییەکانیان بۆ جێگەیەکی نادیار ڕفاندووە، داوای ٢٠٠ دۆلار فیدیە بۆ هەر کەسێکیان دەکەن لە بەرامبەر ئازادکردنیان.