داگیرکەران گوندەکانی شەهبا تۆپباران دەکەن
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی کانتۆنی شەهبا بە چڕی تۆپباران دەکات.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی کانتۆنی شەهبا بە چڕی تۆپباران دەکات.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی ئوم قورا، سەموقا، وەردییە و بەنداوی شەهبا تۆپباران دەکات و تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ گولـلە تۆپ بەر ئەو گوندانە و ناوچەکە کەوتووە.
هاوکات داگیرکەران هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی خەریبشە، دێر قادر، ئادار شەعلە، ئوم عەبێد و مێدیۆن.
هەروەها لە هێرشکردنە سەر گوندی حەربەل دا زیاتر لە ٢٥ گولـلە تۆپ بەر گوندی حەربەل کەوتووە.
ژ.ت