داگیرکەران لە عەفرین ٢ هاوڵاتییان ڕفاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە چەتە و میلیشیاییەکانی لە ناوچەی ماباتای عەفرین ٢ هاوڵاتییان ڕفاند.

هێزێکی هاوبەشی هەواڵگریی تورک و چەتەکانی پۆلیسی سەربازی ٢ هاووڵاتییان بەناوەکانی عادل ئیبراهیم ڕۆتۆ و عیماد ئەحمەد مستەفا لە گوندی ئەمارای سەر بەناحیەی ماباتای عەفرین ڕفاند.

گروپە داگیرکەرە ڕفێنەرەکان ئەو ٢ هاووڵاتییەیان گواستووەتەوە بۆ بنکەی ئاسایشی چەتەکان لە ناوەندی ناوچەکەدا.

هیچ زانیارییەک دەربارەی چارەنووسی عادل ئیبراهیم ڕۆتۆ و عیماد ئەحمەد مستەفا لە بەردەستدا نییە.

ژ.ت