داگیرکەران لە جندرێس ٣ کەسیان ڕفاند

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ناوچەی جندرێس سەر بە عەفرینی داگیرکراو، ٣ کەسیان ڕفاند.

چەتەکانی بەناو "پۆلیسی مەدەنی"، سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی جندرێس سەر بە عەفرینی داگیرکراو، ٣ کەسیان ڕفاند. بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسانەی ڕفێندراون بریتین لە؛ هۆرۆ ئۆسۆ (تەمەن ٢٥ ساڵ) خەڵکی گوندی ئاشکان، ئەحمەد عەلی عیسا (تەمەن ٣٣ ساڵ) و لوقمان محەمەد حەسەن (تەمەن ٣٤ ساڵ) خەڵکی گوندی دێر بەلۆت-ن.

تا ئێستا لەبارەی چارەنووسی ئەو کەسانەی ڕفێندراون زانیاری بەردەست نییە.

ژ.ن