داگیرکەران لە شێراوای عەفرین ٢ کەسیان ڕفاند

چەتەکانی 'پۆلیسی سەربازی'ی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شێراوای عەفرین دوو کەسیان ڕفاند.

چەتەکانی 'پۆلیسی سەربازی'ی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕۆژی ١ی تەمووز دوو کەسیان لە گوندی عەین دارێ-ی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین ڕفاند و بردیانن بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕفێندراوەکان بریتین لە مەسعود عیزەدین بریمۆ تەمەن (٥٣) ساڵ و سەیدۆ ڕەشاد عەلی تەمەن (٣٧) ساڵ.

ژ.ت