داگیرکەران لەمانگێکدا ٢٤ جار شەهبا و عەفرینیان بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە مانگی ئایاردا ٢٤ جار هەرێمەکانی شەهبا و عەفرینی بۆردومان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە مانگی ئایاردا ٢٤ جار هەرێمەکانی شەهبا و عەفرینی بۆردومان کرد.
دەوڵەتی تورک مانگی ئایار هێرشی کردە سەر گوندەکانی شەواقا و بێلونیەی شەهبا و گوندەکانی باشەمار، مالکیە، گوندی مەزین و مەرەنازی عەفرین.
بە تۆپ، هاوەند، تانک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ٢٤ جار بۆردومانی ئەو ناوچانە کراون.
هێرشەکان زیانی گیانیان لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانی مادی بەر ماڵ و موڵکی دانیشتوانی ناوچەکە کەوتووە.
هـ . ب