داگیرکەران شەرا و دربێسیەیان بۆردومان کرد

سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی ناوچەی شەرای عەفرین و دوو گوندی ڕۆژئاوای دربێسییان بۆردومان کرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کاتژمێر ٠٨:٤٠ خولەکی ئەم بەیانییە بە کاتی ناوخۆیی گوندەکانی مەرەناز، شوارخی سەر بە شەرا و قەڵای شوارخی بۆردوومان کرد.

تا ئێستا نزیکەی ٤٠ گولـلە تۆپ بەرەو ئەو ناوچانە کەوتوون.

شەوی یەکشەممەش گوندەکانی چەتەلێ و شێرک لە ڕۆژئاوای دربێسیە لە کانتۆنی حەسەکە بۆردومان کران.

هیچ زانیاریەکی ورد لەسەر زیانەکانی ئەو هێرش و بۆردومانە بەدەست نەگەیشتووە.

دەوڵەتی تورک ڕۆژانە و بە بەردەوامی هاوڵاتیان و شوێن و اری هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردومان دەکات.

ژ.ت