داگیرکەران تل ڕەفعەت و منبج بۆردومان دەکەن
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تل رەفعەت و منبج بۆردومان دەکات.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تل رەفعەت و منبج بۆردومان دەکات.
ماوەی کاتژمێرێەکە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چڕی بۆردومانی ناوچەی تل ڕەفعەت گوندی شێخ هیلال و هەروەها ڕێگای کەفەری نایای تل ڕەفعەت و کەفەری نایا-دێر جمێلێ بە چڕی بۆردومان دەکات.
هاوکات ئەنجومەنی سەربازیی منبج ڕایگەیاندووە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی دەندەنییە و سایادا و یانلی بۆردوومان کردووە و تا ئێستا نزیکەی ٣٥ گولـلە تۆپ بەر ئەو گوندانە و ئەو ناوچەیە کەوتووە.
بۆردومانەکە بەردەوامە.
ژ.ت